دوای ئه‌وه‌ی له سایتی سبه‌ی هه‌وڵێك ده‌رباره‌ی واریسێكی ئه‌نفال بڵاوكرایه‌وه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خانووی نیه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری كه‌لار ده‌مێنێته‌وه، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاشكرایده‌كات، جگه له‌وه‌ی ئه‌و خێزانه هاوشێوه‌ی هه‌موو واریسێكی ئه‌نفال زه‌وی پێدراوه، 27 ملیۆن دیناریشی بۆ دروستكردنی خانووه‌كه به شێوه‌ی خۆكرد له حكومه‌ت وه‌رگرتووه.
هه‌ر له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه هاتووه "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م هاوڵاتیه به‌ڕێزه هاوشێوه‌ی هه‌موو واریسێكی ئازیزی ئه‌نفال ماف و ئیمتیازی پێدراوه، به‌رێز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قۆره‌تووی راسپارد كه شوێنی مانه‌وه‌ی له سنوری ناحیه‌كه بۆ دابین بكات".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌رباره‌ی هه‌واڵێكی سایتی سبه‌ی
له رۆژی (2/3/2015) له سایتی سبه‌ی هه‌واڵێك به ناونیشانی (به‌وێنه، خێزانێكی كه‌سوكاری ئه‌نفال له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی كه‌لار ده‌مێننه‌وه) بڵاوكرایه‌وه، پاش به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و بابه‌ته لێره‌وه روونی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و خێزانه هاوشێوه‌ی هه‌موو واریسه‌كانی تری ئه‌نفال ماف و ئیمتیازی پێدراوه.
1. سه‌رۆكی ئه‌و خێزانه كه ناوی (مه‌حمود فه‌ره‌ج)ه، ته‌نها یه‌ك كوڕی ئه‌نفاله به ناوی (محه‌مه‌د) نه‌ك سێ منداڵ وه‌ك له هه‌واڵه‌كه هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوشێوه‌ی هه‌ر واریسێكی تری ئه‌نفال مانگانه بڕی (450) هه‌زار دینار موچه وه‌رده‌گرێت.
2. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر واریسی ئه‌نفالكراواندا سه‌رۆكی ئه‌م خێزانه له گه‌ڕه‌كی ئه‌نفالی شاری كه‌لار زه‌ویه‌كی وه‌رگرتووه كه رووبه‌ره‌كه‌ی (160) مه‌تره به ژماره (913).
3. له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می بوژانه‌وه‌ی گه‌رمیان كه حكومه‌ت بڕیاریدا ژماره‌یه‌ك خانوو به‌شێوه‌ی خۆكرد بۆ واریسی ئه‌نفالكراوان دروست بكات، ناوبراو به‌سێ قۆناغ بڕی 27 ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه بۆ دروستكردنی خانوو له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه‌ی كه وه‌رگرتووه.
4. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م هاوڵاتیه به‌ڕێزه هاوشێوه‌ی هه‌موو واریسێكی ئازیزی ئه‌نفال ماف و ئیمتیازی پێدراوه، به‌رێز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قۆره‌تووی راسپارد كه شوێنی مانه‌وه‌ی له سنوری ناحیه‌كه بۆ دابین بكات.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان
3/3/2015