گه‌رمیان: له مانگی شوباتدا 400 منداڵ له دایك بووه
2 / 3 / 2015
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان رایده‌گه‌ینێت، له مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا 400 منداڵ له نه‌خۆشخانه‌ی شێره‌ی نه‌قیب له قه‌زای كه‌لار له دایك بوون و پێنج حاڵه‌تی مردنیش تۆماركراوه .
به‌پێی ئامارێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیان نێردراوه هاتووه، له ماوه‌ی مانگی رابردوودا له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شێره‌ی نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبوون له كه‌لار، (440) حاڵه‌تی له‌دایكبوونی منداڵان تۆماركراوه.
له ئاماره‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه، كه له‌و رێژه‌یه (226) مناڵیان له ره‌گه‌زی نێر و (214) یان له ره‌گه‌زی مێن.
هه‌ر له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، (189) له‌و منداڵانه به‌شێوه‌ی سروشتی و (251) منداڵیشیان به نه‌شته‌رگه‌ریی قه‌یسه‌ریی هاتوونه‌ته دونیاوه، هه‌روه‌ك (5) حاڵه‌تی مردوویی له‌دایكبوانیش تۆماركراوه.
185 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|