گه‌رمیان: خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه "فه‌رمانبه‌رانی كارامه"
21 / 1 / 2015
ئه‌مڕۆ (21ی كانوونی دووه‌م) به‌ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی مه‌ركه‌زی ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی سنوره‌كه، له مه‌راسیمێكدا له هۆڵی وه‌رش و لاوانی گه‌رمیان، له‌لایه‌ن رێكخراوی په‌یامی ئێمه خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه ده‌یان فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌كانی گه‌رمیان.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، عومه‌ر عه‌بدوڵا به‌رپرسی رێكخراوی په‌یامی ئێمه بۆ په‌ره‌پێدانی توانای گه‌نجان له وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: ئامانجمان له‌م كاره په‌ره‌پێدانی زیاتری توانای ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یه كه له فه‌رمانگه جیاوازه‌كانی سنوری گه‌رمیاندا توانیویانه به‌سه‌ركه‌وتوانه كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.
ووتیشی: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ڵات كراون له‌سه‌ر بنه‌مای كاره‌كانیان له ساڵی 2014 ده‌ستنیشان كراون ژماره‌یان 33 فه‌رمانبه‌ره و به‌سپۆنسه‌ری كۆمپانیای كه‌لاری نوێ مه‌راسیمه‌كه ئه‌نجامدراوه.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا، خه‌ڵاته‌كان به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ره‌كاندا دابه‌شكرا.
468 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|