فیلمێكى رۆشنبیری گه‌رمیان له فیستیڤاڵی یه‌ڵماز گۆنای خه‌ڵات به‌ده‌ستده‌هێنێت
12 / 1 / 2015
batman1
له چه‌ند رۆژی رابردوودا فیستیڤاڵی (رۆژی سینه‌مای كوردی) له‌شاری ئامه‌د ئه‌نجام درا و له شاری باتمانی باكوری كوردستانیش خولی پێنجه‌می فیستیڤاڵی یه‌ڵماز گۆنای به به‌شداری ده‌یان فیلمی سینه‌مایی ئه‌نجامدرا و له‌و فیستیڤاڵانه‌شدا فیلمه‌كانی به‌رهه‌می به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان به‌شدارییان كرد.
عه‌باس عه‌بدولره‌زاق به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: رۆژی هه‌ینی رابردوو (9ی كانوونی دووه‌م) له ئامه‌د فیستڤالی رۆژی سینه‌مای كوردی له سه‌ر ئاستی چوار پارچه‌ی كوردستان به ئاماده‌بوونی خالد دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره رۆشنبیریه‌كانی گه‌رمیان وه‌ك نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان كه ماڵی سینه‌ما به‌هاوكاری وه‌قفی ئیسماعیل بێشكچی ئه‌نجامیدا، تێیدا فیلمه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان به‌شداری فیستیڤاڵكه بوون".
ووتیشی: دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش فیلمێكی به‌رهه‌می به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان به ناوی (كۆشكی مێروله‌كان) له ده‌رهێنانی تۆفیق ئامانی له خولی پێنجه‌می فیستیڤاڵی یه‌لماز گۆنای نێوده‌وڵه‌تی له شاری باتمانی باكوری كوردستان به‌شداریكرد و له كۆی سێ فیلمی هه‌ڵبژێردراو بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵات، خۆشبه‌ختانه فیلمه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یانی تیدا بووه.
عه‌باس عه‌بدولره‌زاق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێشتریش فیلمه‌كانی به‌رهه‌می به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان له چه‌ندین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداریان كردووه.
627 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|