گه‌رمیان: له رۆژی مافی مرۆڤدا هۆشیاری بڵاوده‌كرێته‌وه
10 / 12 / 2014
له رۆژی جیهانی مافی مرۆڤدا نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له گه‌رمیان هه‌ڵده‌ستێت به چاپكردنی بڕگه‌و ماده‌كانی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و چه‌ند سیمینارێكیش ئه‌نجام ده‌دات.
خه‌بات ره‌شید به‌ڕێوبه‌ری نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ (10ی كانوونی یه‌كه‌م) به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ كه له ساڵی 1948 رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی په‌سه‌ند كردووه، نوسینگهكهمان هه‌ستا به چاپكردنی 30 ماده‌ی جاڕنامه‌كه له‌سه‌ر فلێكس و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر 25 فه‌رمانگه‌ی حكومی له سنوره‌كه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵواسینیان له ناو فه‌رمانگه‌كه‌دا، به باشیشمان زانی ئیداره‌ی گه‌رمیان یه‌كه‌م شوێن بێت جاڕنامه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكه‌ین.
ووتیشی: هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه نوسینگهكهمان ژماره‌یه‌ك سیمسینار له باخچه‌ی سایوایان و قوتابخانه و خوێندنگه‌كانی سنوره‌كه ئه‌نجام ده‌دات.
به‌ڕێوه‌به‌ری مافی مرۆڤی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: ئامانجمان له‌م چالاكییانه ئه‌وه‌یه كه هاولاتیان زیاتر ئاشنا بن به پرسی مافی مرۆڤ و بڕگه و ماده‌كانی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
387 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|