كه‌لار: پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری كرایه‌وه
20 / 11 / 2014
به‌یانی ئه‌مڕۆ(20ی تشرینی دووه‌م) به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له هونه‌ر دۆستانی سنوره‌كه، پێشانگایه‌كی هاوبه‌شی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند له‌كه‌لار له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌روبه‌ندی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا هونه‌رمه‌ند ئاری بابان وته‌یه‌ك پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك و به هاوكاری گروپی شێوه‌كارانی گه‌رمیان و به‌به‌شداری 25 هونه‌رمه‌ند ئه‌م پێشانگایه هاوبه‌شه كراوه‌ته‌وه كه خۆی ده‌بنێته‌وه له پێشاندانی تابلۆ و په‌یكه‌ر و كاری هونه‌ری.
راشیگه‌یاند"له داهاتوودا پرۆژه‌ی هونه‌ری زیاتر له شاری كه‌لار ئه‌نجام ده‌ده‌ین چونكه ناوچه‌ی گه‌رمیان شێوه‌كاری به توانای تێدا و له بواره جیاوازه‌كاندا ده‌توانن به كاره هونه‌ریه‌كانیان به‌رهه‌می ناوازه پیشان بده‌ن".
دواتر خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه له پێشانگاكه‌دا به‌شداربوون.
495 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|