رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌نفال چه‌ند داواكاریه‌ك ده‌خه‌نه‌ڕوو
30 / 10 / 2014
ئه‌مڕۆ(30ی تشرنی یه‌كه‌م ) رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كان گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پێدانی زه‌وی به وراریسی ئه‌نفالكراوه‌كان و خستنه‌ڕووی چه‌ند داواكاریه‌ك سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاورێ پێشره‌و وه‌كو نوێنه‌ری رێكخراوی كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كانی گه‌رمیان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌روو و رایگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه 400 پارچه زه‌وی بۆ واریسی ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌رچووه به‌ڵام تا ئێستا كار ئاسانی بۆ نه‌كراوه .
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند داواكاریه‌ك خرایه‌روو، كه خۆی ده‌بینیه‌وه له هه‌وڵدان بۆناونانی گه‌رمیان به پایته‌ختی شه‌هید و ئه‌نفال هه‌روه‌ها له بارچاوگرتنی بارودۆخی تاقانه و كه‌س و كاری ئه‌نفاكراوه‌كان به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ و پاراستنیان له هه‌ر مه‌ترسیه‌ك .
دواتر سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌جدی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا كار له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌ویه‌كانی كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌كه‌ین و به‌دواداچوونی وردتري بۆ ده‌كه‌ین، سه‌باره‌ت به داواكاریه‌كانیش سه‌ڵاح كوێخا ئه‌وه‌ی خسته‌روو، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان بریارێك ده‌ربكه‌ن بۆ پاراستنی تاقانه‌كان و كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كان له هه‌ر حاله‌تێكی مه‌ترسیدار.
سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی گه‌رمیان بكرێت به پایته‌ختی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی خسته‌روو، ده‌بێت له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌نفال و رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی و گروپی فشاره‌وه داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت كار له سه‌ر ناونانی ناوچه‌كان بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئیداره‌ی گه‌رمیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی له داواكاریه‌كانتان ده‌كات.
364 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|