له كه‌لار مووچه‌ی چاودێری خێزان دابه‌شده‌كرێت
30 / 10 / 2014
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ی داهاتوو مووچه‌ی دوومانگی چاودێری خێزان به‌سه‌ر سودمه‌ندبواندا دابه‌شده‌كرێت.
له‌وباریه‌وه حه‌مید محه‌مه‌د به‌رپرسی هۆبه‌ی راگه‌یاندنی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: به‌پێ ئه‌و خشته‌ی دانراوه له بانكی شێڕوانه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی (7-8) چاودێڕی خێزان، رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ی داهاتوو 2 / 11 /2014 مووچه‌ی چاودێڕی خێزان بۆ توێژی بێوه‌ژن وه‌جبه‌ی ( 1/2) له‌شاری كه‌لار دابه‌ش ده‌كرێت و بڕه‌كه‌شی (300) هه‌زار دیناره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چاودێری خێزان هاوكارییه‌كی مانگانه‌یه بۆ هه‌ریه‌ك له توێژه‌كانی (بێوه‌ژن، جیابوه‌وه، به‌جێهێشتوو، خانمێك هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌جێی هێشتبێت، قوتابی خێزاندار، خێزانی حوكمدراو، منداڵی بێسه‌رپه‌رشت، كه‌سی نه‌خۆش كه‌ته‌مه‌نی له سه‌رووی هه‌ژده ساڵ بێت و رێژه‌ی په‌ككه‌وته‌یه‌كه‌ی 75% به پێی راپۆرتی پزیشكی هه‌روه‌ها ئه‌و كچانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌ر‌وی هه‌ژده ساڵه‌وه‌یه‌و دایك‌و باوكیان له‌ده‌ست داوه).
418 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|