گه‌رمیان: زیاتر له 200 فرۆشیار سزادراون
1 / 10 / 2014
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی گه‌رمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 9 مانگی ڕابردوودا به‌هۆی سه‌رپێچیكردنه‌وه زیاتر له 200 فرۆشیار سزادراون و فرۆشیاریش خۆراكی خراپ بونیان ڕاده‌ستی لیژنه‌كانیان كردووه.
یادگار فه‌تاح جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی گه‌رمیان به سایتی ( ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی ڕاگه‌یاند:لیژنه‌كانیان له 9 مانگی ڕابردوودا و له‌ئه‌نجامی پشكنین بۆ 6 هه‌زار و 235 فرۆشگا، به‌هۆی بونی خۆراكی خراپ و ماوه به‌سه‌رچوو له فرۆشگاكانیاندا 80 فرۆشیار به‌هۆی گرانی و هه‌ڵنه‌واسینی نرخه‌وه 109 فرۆشیاریان سزاداوه.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 17 فرۆشگایان داخستووه و به‌هۆی سه‌رپێچی جۆراوجۆریشه‌وه 38 فرۆشگایان غهرامهكردووه.
338 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|