گه‌رمیان: 22 راوچی ده‌ستگیر ده‌كرێت
29 / 9 / 2014
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی گه‌رمیان ئاشكرای ده‌كات، ته‌نها له‌م مانگه‌دا 22 راوچی به‌هۆی راوكردنی جۆراو جۆره‌وه له سنوری گه‌رمیان ده‌ستگیركراون. به‌و هۆیه‌وشه‌وه زیاتر له 500 هه‌زار دینار غه‌رامه كراون .
عه‌قید شوان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: سه‌رای بوونی به‌شێك له هێزه‌كانمان له به‌ره‌كانی شه‌ردا له میحوره‌كانی (جه‌له‌ولا، خانه‌قین ، دووز خورماتوو) دژی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌راتیه‌كه‌مان هه‌میشه له رێگه‌ی مه‌فره‌زی پاراستنه‌وه كار ده‌كات بۆ پاراستنی ژینگه و سامانی سروشتی گه‌رمیان.
روونیشكرده‌وه، مه‌فره‌زه‌كانمان توانیویانه ته‌نها له مانگی ئه‌یلولدا 22 راوچی به هۆی راوكردنی جۆراو جۆر ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌ل و په‌له‌كانی كه خۆی ده‌بنێته‌وه له 4 تاپر و دوو تۆر و 11 فیشك و دوو تۆتۆمبیل و هه‌روه‌ها به برێ زیاتر له 500 هه‌زار دیناریش غه‌رامه كراون .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا : هه‌ر له چوارچێوه‌ی چالاكیه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی گه‌رمیان له دوو مانگی رابردوودا له ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م و قه‌ره‌هه‌نجیر له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان زیاتر له 13دۆنم زه‌وییان له سوتان رزگاركرده‌وه.
490 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|