لیژنه‌ی مۆلیده ئه‌هلیه‌كانی كه‌لار نرخی كاره‌با دیاری ده‌كات
2 / 9 / 2014
لیژنه‌ی مۆلیده ئه‌هلیه‌كانی كه‌لار له ئاگاداری نامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (سایتی ئیداره‌ی گه‌رمیان) هاتووه، هاوڵاتیانی سنوری شاری كه‌لار و ناحیه‌كانی (رزگاری، پێباز) ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌م مانگه‌دا (100) كاتژمێر كاره‌با به هاوڵاتیان ده‌درێت كه نرخی یه‌ك ئه‌مپێری به پێنج هه‌زار دینار دیاریكردووه.
دقی ئاگادارییه‌كه:
لیژنه‌ی مۆلیده ئه‌هلیه‌كانی قه‌زای كه‌لارو ده‌ورو به‌ری سه‌رجه‌م مۆلیده‌كانی سنوری قه‌زای كه‌لار و هه‌ردوو ناحیه‌ی( رزگاری و پیباز)ئاگادار ده‌كاته‌وه له چۆنیه‌تی ئیشپیكردنی مۆلیده‌و نرخی ئه‌مپیربۆمانگی (9)ی 2014..به‌م شیوه‌ی لای خواره‌وه ده‌بیت 1-نرخی یه‌ك ئه‌مپیر (5000)دیناره 2-پیویسته بۆ مانگی (9)ی2014بری (100)سه‌عات كاره‌با بدریت به‌هاولاتیان 3پیویسته ئیشپیكه‌ری مۆلیده(مشغل)له‌ناو مۆلیده ئاماده بیت له‌كاتی پچرانی كاره‌بای نیشتیمانی كاره‌با بده‌ن به‌هاولاتیان. 4-پیویسته سه‌رجه‌م مۆلیده ئه‌هلیه‌كان پابه‌ندی رینماییه‌كانی لیژنه‌ی مۆلیدات بن به‌پیچه‌وانه‌وه به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ر به‌یاسا و رینمایه‌كان 5-ئه‌گه‌ر هاتو له مانگی ئه‌یلول بری (100)سه‌عات كاره‌با نه‌درا به‌هاولاتیان پیویسته خاوه‌ن مۆلیده قه‌ره‌بوی هاولاتیان بكاته‌وه. تیبینی\\نرخی یه‌ك ئه‌مپیر بۆمانگی ئه‌یلول (4000)دیناره بری(1000)دینارقه‌ره‌بوی مانگی ئاب كراوه‌ته‌وه به‌كۆی‌نرخی مانگی9 وقه‌ره‌بوی مانگی 8 نرخی یه‌ك ئه‌مپیر ده‌كاته (5000)دینار.
لیژنه‌ی مۆلیده ئه‌هلیه‌كانی قه‌زای كه‌لار 2-9-2014
505 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|