ریزبه‌ندی ناوی هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی ناحیه‌ی رزگاری بۆ وه‌رگرتنی شوقه
2 / 9 / 2014
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامتی ناحیه‌ی رزگاری بۆ وه‌رگرتنی شوقه فۆرمیان پڕكرده‌وه، له ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری گه‌رمیان به‌پێی خاڵ ریزبه‌ندی بۆ ئه‌و ناوانه كردووه.
له‌وباره‌وه حه‌یده‌ر شه‌مسوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له ناحیه‌ی رزگاری 60 شوقه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌تی ناحیه‌كه دروستكردووه و ئێستا كاره‌كانی له ته‌واو بوونه، چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی ئه‌و شوقانه‌ش به پێی خاڵبه‌ندی ئه‌و فۆرمانه ده‌بێت كه پڕكراونه‌ته‌وه.
ووتیشی "بۆ سودمه‌ندبوون له‌و شوقانه 340 كه‌س فۆرمیان پڕكردۆته‌وه به جۆرێك 117 كه‌سیان وه‌كو فه‌رمانبه‌ر و 223 كه‌سیشیان وه‌ك هاوڵاتی، له ریزبه‌ندیه‌كه‌شدا 30 كه‌س له فه‌رمانبه‌ران و 30 كه‌سیش له هاوڵاتیان سودمه‌ند ده‌بن".
به‌ڕێوبه‌ری ئاماری گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر كه‌سێك سودمه‌ند ده‌بیَت له‌و شوقانه نابێت هیچ خانوو یان یه‌كه‌یه‌ی نیشته‌جێبوونی هه‌بێت یان به ناویه‌وه بێت، بۆ دڵنیایش له‌وه‌ی كه هیچیان به ناوه‌وه نه‌بێت ناوه‌كانیان ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردووه به مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه‌یان.
راشیگه‌یاند: ریزبه‌ندییه‌كه به پێی به‌رواری هاوسه‌رگیری و ژماره‌ی منداڵ و چه‌ند پێوه‌رێكی تر دانراو و هه‌ر كه‌سێكیش كه سكاڵای له چۆنیه‌تی خاڵبه‌ندیه‌كه هه‌یه، ده‌توانێت له ماوه‌ی 10 رۆژدا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری گه‌رمیان بكات تا رونكردنه‌وه‌ی پێویستی پێبدرێت.
بۆ بینینی ناوه‌كان كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكانه بكه‌ن:
593 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|